ئەم بابەتە نێردراوە لەبەرواریسه شنبه ششم دی 1390
ئەو سەگە ناوی هاربۆرە و لە ئەمەریكا دەژی، خاوەنی درێژترین گوێی سەگە لە جیهان، كە درێژییەكەی 13.5 ئینجە بەهۆی گوێیەكانی، هاربۆر نێوی لە ریكۆردی گینس تۆماركر



ئەم بابەتە نێردراوە لەلایەن محمدسابر
 
ئەم بابەتە نێردراوە لەبەرواریسه شنبه ششم دی 1390
له‌پاكستان منداڵێك له‌دایكبوو، كه‌ هه‌موو جیهانی‌ تووشی‌ شۆككرد، چونكه‌ ئه‌و منداڵه‌ یه‌ك جه‌سته‌و دوو ده‌م‌و چاوی‌ هه‌یه‌. به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (پۆستا)ی‌ توركیا، له‌ (ڕه‌واڵپێند)ی‌ سه‌ر به‌ویلایه‌تی‌ (پنجاب)ی‌ پاكستان،.......


کلیک لێرە بکە بۆ بینینی درێژەی بابەت...
ئەم بابەتە نێردراوە لەلایەن محمدسابر
 
ئەم بابەتە نێردراوە لەبەرواریسه شنبه ششم دی 1390

سه‌گێكی‌ به‌وه‌فا له‌ چین مردنی‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ قبوڵنه‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ ڕۆشته‌ نزیك گۆڕه‌كه‌ی‌ و نیشته‌جێ‌ بوو بۆئه‌وه‌ی‌ بیپارێزێت له‌هه‌ركه‌سێك لێی‌ نزیك بێته‌وه‌
به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (ئه‌لقه‌به‌س)، (لاو بان) كه‌ پیاوێكی‌ چینیه‌ له‌ سه‌ره‌تای نۆڤه‌مبه‌ری‌ پێشوودا كۆچی‌ دوایی‌ كرد له‌ ته‌مه‌نی‌ (68) ساڵیدا، ئه‌م پیاوه‌ تا ئه‌و ته‌مه‌نه‌ هاوسه‌رگیریی‌ ئه‌نجام نه‌دابوو، خاوه‌نی‌ سه‌گێك بوو كه‌ زۆر به‌ دڵسۆزانه‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ده‌كرد، دوای‌ مردنی‌ ئه‌م پیاوه‌ ده‌رودراوسێ‌ چونه‌ ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ تا پاكی‌ كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام سه‌گه‌كه‌یان له‌ وێ به‌دی‌ نه‌كرد، دوای‌ هه‌فته‌یه‌ك بینیان له‌ نزیك گۆڕی‌ خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه‌ دانیشتووه‌، هه‌رچیه‌كشیان له‌گه‌ڵ كرد، گۆڕه‌كه‌ی‌ به‌جێنه‌هێشت
دوای‌ سه‌گه‌كه‌یان به‌ باوه‌ش هێنایه‌وه‌ بۆ گونده‌كه‌ تا نانی‌ بده‌نێ‌، كه‌چی‌ سه‌گه‌كه‌ نانه‌كه‌ی‌ هه‌ڵگرت و بردی‌ بۆ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ خواردی‌، به‌وته‌ی‌ دانیشتوانی‌ گونده‌كه‌ ئه‌وان زۆر دڵگران بوون بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌، كه‌ پڕێتی‌ له‌ خۆشه‌ویستی‌‌و سۆز، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ جوانه‌ی‌ نێوان مرۆڤ گیاندارن پیشانده‌دات



ئەم بابەتە نێردراوە لەلایەن محمدسابر

شارژ ایرانسل

فروشگاه اينترنتي ايران آرنا

تفریح و سرگرمی

دانلود